بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە میانەی ڕیوڕەسمێک بە ئامادەبوونی بەرپرسان، مامۆستایان و توێژەرانی بەرزی بواری مێژوو و میراتی فەرهەنگی، کتێبی "مەزارگەی سەڵتەنەتیی زێویە و هونەری سەکایی" لە نووسینی ڕۆمەن گیرشمەن و وەرگێڕانی بابەک ئیرشادی و یووسف حەسەنزادە، لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئێراندا ڕوونوێنی کرا.
شایانی باسە ناوچەی کۆنینەی زێویە لە کوردستاندا، یەکێکە لە گرینگترین و سێحراویترین ناوەندە فەرهەنگییەکانی چاخی ماننایی لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران و کتێبی "مەزارگەی سەڵتەنەتیی زێویە و هونەری سەکایی" وەک یەکێک لە توێژینەوە بەرچاوە جیهانییەکان لەو بوارەدا، لەمدواییەدا لە وەشەنخانەی فەرسەنگ و مۆزەخانەی نیشتمانی ئێران بڵاوبۆتەوە.
Your Comment